پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی لامەرکەزیەوە راگەیاند

ئەندامێکی سەکردایەتیی پارتیی، هەڵوێستی حزبکەی دەربارەی پرسی لامەرکەزیی ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت لامەرکەزیی پێویستی بە ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم و گەڕانەوە بۆ په‌رله‌مان هەیە. 


عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" "ئێمه‌ لامه‌ركه‌زی سیاسی و فیدراڵیمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق بابه‌تی لامه‌ركه‌زی له‌ به‌رنامه‌ و خواستی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هه‌یه‌ وه‌ له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی "كاك مه‌سرور بارزانی" به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێكراوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویستی به‌ تێگه‌یشتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ڕاوبۆچونی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ وه‌ له‌هه‌مانكاتدا پێویستی به‌یاسا هه‌یه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان." 


دەربارەی سەرهەڵدانەوەی پرسی لامەرکەزیەت، عەلی حوسێن وتی "ناكرێت لایه‌نێكی سیاسی به‌ته‌نها "ته‌به‌نی" بكات به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك كه‌ وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كاربهێنرێت ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ لێكدانه‌وه‌ی جیای بۆ بكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك بابه‌تێكی ئیداری بێت پارێزگاكانی تریش مافیان هه‌یه‌ له‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ گرفتێكی وامان هه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت."
 


PM:02:11:13/05/2020