"هەواڵی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل‌و ئەمەریكا كێشەی زۆر گەورە بۆ كورد دروستدەكات"

 ئاژانسی هەواڵی ڕویتەرز ئاشكرایدەكات كە ماوەی دوو هەفتەیە هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی هەناردەی هەریەكە لەئسرائیل‌و ئەمریكا دەكات ئەمە جگە لەوەی كە نەوتیش بە توركیا‌و ئێران‌و ئەڤغانستان دەفرۆشێت.

ڕویتەرز ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە كۆمپانیاكانی تایبەت بە چاودێریكردنی باركردن و گواستنەوەی نەوت ڕایانگەیاندووە پێش دوو هەفتە لەمەو پێش یەكەم باری نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‌و لە كانوونی یەكەمی ئەمساڵیشەوە چوار باری تری نەوتی هەرێم هەناردەی ئیسرائیل كراون.

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند ئەم راپۆرتەی ئاژانسی رۆیتەر‌و زانیارییەكانی ناوی بەتایبەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەئەمەریكا‌و ئیسرائیل سەرئێشەی زۆر گەورەی سیاسی بۆ كورد دروست دەكات.

بەپێی راۆرتەكە پەیامنێرەكەی رۆیتەرز پەیوەندی بە بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان‌و وەزیی وزەی ئیسرائیل كردوە، بەڵام هەواڵەكەیان رەتكردۆتەوە‌و جەختیان لەسەر ناڕاستی ئەو هەواڵانە كردۆتەوە.

پێشتر حكومەتی عێراقی چەند جارێك ئەوەی ڕوونكردووەتەوە كە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە بێ گەڕاندنەوە بۆ بەغداد نایاساییە و هەر كۆمپانیایەكیش ئەو كارەبكات سزا دەدرێت.

 بەپێی هەواڵەكەی ڕویتەرز ئەو كۆمپانیایەی كە ناوەندگیری بۆ هەرێمی كوردستان دەكات لە بازارە جیهانییەكاندا بۆ ساغكردنەوەی نەوتەكەی ناوی (Powertrans) ، كە لە ڕێگەی تەندەر بە تەندەر نەوتەكە دەفرۆشێت ،دەشلێت زۆرێكی نەوتە خاوەكە ڕۆیشتووە بۆ (Trieste ) لە ئیتالیا، لە كاتێكیشدا نەوتە چڕەكە نێردراوە بۆ ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و تەنانەت ئەمریكای لاتینیش.
 بەگوێرەی راپۆرتە تێر‌و تەسەلەكەی ئاژانسی رۆیتەر كە یەكێكە لەگەورەترین ئاژانسەكانی جیهان‌و ئاژانسێكی بەریتانیە، لە ١ی مایسی ئەمساڵدا تانكەرێك بە ناوی (Marinoula) ٢٦٥ هەزار بەرمیل نەوتی قورسی خاوی كێڵگەی شێخانی عێراقی لە ویلایەتی هیوستن و وێستگەیەكی نەوت تانكەركردن خاڵیكردووەتەوە, بەڵام ناسنامەی كڕیارەكە ئاشكرا نییە چونكە ئەو وێستگەیە بە ٢٣ پاڵاوگەوە پەیوەندی هەیە.

دەقی راپۆرتەکە لە سایتی (خەندان) بخوێنەرەوە


PM:07:34:15/05/2014