جوتیار عادل: هەوڵدەدەین پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، بۆ مووچە تەرخانی دەکات".

 

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانە هەوڵدەدەین پیش جەژنی ڕەمەزان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین".

 

وتیشی" لە ساڵی (٢٠٢٠)دا حکومەتی هەرێم توانیویەتی سێ موچە دابەشبکات و لە مانگەکانی داهاتوشدا موچە بە گوێرەی داهات ڕێکدەخەینەوە و هەرچی داهاتێک لە بەردەستمانە بۆ موچە تەرخانی دەکەین".

د.جوتیار عادل لەبارەى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند" دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبن و دەستور بە بنەماى چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ بەغدا دادەنێن".

 

ڕاشیگەیاند" حکومەتى هەرێم ئامادەیە رۆژانە (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات".


 

 


PM:05:21:13/05/2020