لاوتارۆ مارتینیز تەنها بەرشەلۆنەی دەوێت

هێرشبەری بە توانای یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لاوتارۆ مارتینێز تەنها یانەی بەرشەلۆنەی دەوێت و نایەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە بکات.

رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لاوتارۆ مارتینێز بە ئیدارەی یانەکەی وتووە تەنها گوێ بۆ گرێبەستی بەرشەلۆنە بگرن، ئۆفەرەکانی یانەکانی پاریس و  مانچستەرسیتی رەتبکاتەوە،کە ئەم دوو یانەیەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.


لاوتارۆ مارتینێز نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ١١١ ملیۆن یۆرۆیە، ئیدارەی بەرشەلۆنە توانای پێدانی ئەو پارەی نیەو دەیەوێت یاریزانی تری لە گرێبەستەکە بەکار بهێنێت.

 


AM:11:31:14/05/2020