عادل موراد خەون بەزەمەنی پێکەوەیی تاڵةبانی‌و نەوشیروانەوە دەبینێت

سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، عادل موراد پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لەلایەنگیرانی حیزبەکەی دەکات،
بەڵام ئەوەی جیگەی سەرنجە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفای رێخەری بزوتنەوەی گۆران‌و جەلال تاڵەبانی دادەنێت‌و وەک ئەوەی خەون بەزەمەنی پێکەوەیی ئەو دوو سەرکردیەوە ببینێت.
عادل موراد داوای لێکنزیکبونەوەی گۆڕان‌و یەکێتی دەکات‌و دەڵێت "بۆیە داوادەكەم لەهەموئەندام ولایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كەخویان بەدوور بگرن لە لێداونی زبر كەلەهەڵمەتەكانی هەڵبژاردنەدا دەوترا، چونكەئەمرۆئەبێت كاربكەین بۆهێور كردنەوەی بارودۆخەكان وكار بكەین پەیەكەوە بۆبنیات نانی كۆمەڵگایەكی تەندورست كەیەكسانی كۆمەڵایەتی تێدا پارێزراوبێت، هەربۆیەداواتان لێ دەكەم كەدەرگای گفتَوگو لەگەڵ هەمو هێز ولایەنەكان بكەنەوە، وبەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان".


AM:10:36:16/05/2014