لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندێکی خانەقین سێ قوربانی لێکەوتەوە

چەکدارانی داعش لە نزیک خانەقین هێرشدەکەنە سەر گوندێکی کوردنشین و لە ئەنجامدا سێ قوربانی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقینەوە بە " سپی " راگەیاند" ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتەوە سەر گوندی موبارەکی نزیک خانەقین و تەقەیان لە گوندەکە و خەڵکەکەی کردووە".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خەڵکی بە چەکی خۆیان بەرگریان لە گوندەکە کردووەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ هێزێکی ئەمنی عێراقی بە دەنگیانەوە نەچوون.

 

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان سێ هاولآتی گوندەکە برینداربوون کە یەکێکیان برای موختاری گوندەکەیە.

 

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە گوندەکانی نزیک خانەقین سێ پیاو و ژنێک بەدەستی چەکدارانی داعش کوژراون.



AM:12:42:15/05/2020