لاوێک لەسەر تەرمی باوکی نوێژی کرد، هەردووکیان پێکەوە ناشتن

کاتێک بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا، میگیڵ مۆران گیانی لەدەستدا، پێنج لە کەسوکارەکانی سەردانی نەخۆشخانەی سانت جوزیفیان لە نیویۆرک کرد بۆ ئەوەی بۆ دواجار ماڵئاوایی لەو پیاوە ٥٦ ساڵە بکەن.


کەناڵی CNN راپۆرتێکی لەسەر ئەو خێزانە بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە، لەکاتی سەردانیاندا بۆ نەخۆشخانە کارمەندانی نەخۆشخانە جلوبەرگی خۆپارێزیان بۆ ئەو پێنج کەسەی خزمی مۆران دابینکردووە، هەر لە جلی پلاستیکی و دەمووچاوپۆش و دەستکێش، کەسوکارەکەی چەند خولەکێکی بە دیاریەوە دوا ماڵئاواییان لێکرد، دانیاڵی کوڕی نوێژی لەسەر تەرمی باوکی کردو دەستی خستە ناودەستیەوەو وتی " رۆژێک دێت دێمە لات لە ئاسمان".

 

 
مۆران کە لە بنچینەدا سلڤادۆری بووە کاری ئۆتۆمبیل شۆردنی کردووە بۆ ئەوەی ژیانی خێزانەکەی دابین بکات.

 
  
دوای تێپەڕبوونی ١٦ رۆژ باوک و کوڕ پێکەوە نێژران، دوای ئەوەی دانیاڵیش بە ٨ رۆژ تووشی کۆرۆنا دەبێت و هەناسە توندیەکی زۆر بەهێز دانیاڵ دەگەیەنێت بە باوکی و ئەویش دەمرێت.

 
دواتر دەردەکەوێت کە جگە لە دانیاڵ ، هاوسەرەکەی و باوکی کە سەردانیان کردووە تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها دوو کەسی تری خزمیشی کە سەردانیان کردووە ئەوانیش تووشبوون.

 
مۆرانی باوک دوای هەفتەیەک لە کارکردن دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە تایەکی زۆری هەیە، دوای پشکنینی تەندروستی بۆ دەکرێت، وەک هاوسەرەکەی دەڵێت" پزیشکەکە پێی راگەیاند کە بە دڵنیایەوە تووشی کۆرۆنا بوویت"، لەوێوە چیرۆکی ئەو خێزانە ئەمەریکیە لەگەڵ کۆرۆنا دەستی پێکردووەو باوک و کوری گەیاندە گۆرستان و خێزانەکەش هەموویان تووشی پەتاکە بوون

 


PM:05:51:15/05/2020