ئەمڕۆ ١٥ی ئایار لە لەندەن و شارەکانی تری ولآتی بەریتانیا خەڵکی ئەو ولآتە و سەرۆک وەزیران جۆنسۆن و هاوسەرەکەی بە چەپڵە رێزان پێشوازی و دەستخۆشیان لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ولآتەکەیان کرد.
هەموو ڕۆژێکی پێنج شەممە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارە لەوەتەی پەتایی کۆرۆنا بڵاو بۆتەوە لە وڵاتی بەریتانیا، هەموو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو خولەک دەچنە بەر ماڵەکانیان و چەپڵە و خۆشی دەردەبڕن وەک هاندانێک بۆ کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەیان.