سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و ئاشكرایكرد ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مسته‌فا كازمیه‌وه كردوه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كردوه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێی عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە" ئەردۆغان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق له‌روی سیاسی و ئه‌منی و ئابوریه‌وه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندوه، بەڵێن دەدات كە ده‌یه‌وێت به‌مزوانه سه‌ردانی به‌غداد بكات بۆ زیاتر گفتوگۆكردن له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانیان و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی خاكی هه‌ردو وڵات".
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، له‌لای خۆشیه‌وه، مسته‌فا كازمی سوپاسی سه‌رۆك كۆماری توركیای كردوه و رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و رێزگرتن، عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و به‌هێزی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت.
هەروەها مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه" له‌پێشوازیدا ده‌بن هه‌ركاتێك سه‌ردانی عێراق بكات و سه‌ردانی به‌رده‌وامی هه‌ردولاش، به‌شێكه له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و عێراق".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌به‌شێكی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی ئاوی نێوان هه‌ردو وڵات، ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها رۆڵی كۆمپانیاكانی توركیا له‌بواری وزه و بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا كراوه.