باڵوێزخانەی توركیا داواكاری ڤیزای هاوڵاتیانی عێراق وەردەگرێت

بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی توركیا دەستبكەن بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای توركیا. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد بڵاویکردۆتەوە" وەك هەنگاوێك بۆ ئەگەری كردنەوەی سنوورەكان بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە نوێنەرایەتییەكانی توركیا دەست دەكەن بە پێدانی ڤیزای لەزگە بە هاووڵاتییانی عێراق".

 

هاوکات  باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە روونیكردووەتەوە: باجی وەرگرتنی ڤیزا ٥٠ دۆلاری ئەمریكی دەبێت بۆ هەر كەسێك، بەڵام تا بە فەرمی گەشتی نێوان عێراق و توركیا دەستپێنەكاتەوە، ئەگەر ڤیزاكەش وەربگرن ناتوانن گەشت بكەن. 




AM:12:18:16/05/2020