نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ ١٦ی ئایار نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، ئەمڕۆ بە نزیکی هەر بەرمیلێک ٢ $ بەرزبۆتەوە، لەماوەی دوو رۆژدا هەربەرمیلێک ٤$ دۆلار بەرزبۆتەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازارە جیهانییەکانی نەوت بە ٣٢ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستن بە ٣١ دۆلارو ١٣ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٣١ دۆلارو ٣٩ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٢٩ دۆلارو ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٢٧ دۆلارو ٥٨ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٢٧ دۆلارو ٧٣ سەنت بوو.



AM:09:46:16/05/2020