ڤیدیۆ.. بانە شیروان بەرهەمێکى نوێ بڵاودەکاتەوە و ستایلی قژی گۆڕی

بانە شیروان، كە یەكێك بوو لە ئەستێرەكانی بەشداربووی بەرنامەی كورد ئایدل، سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرهەمێكی نوێیە و ستایلی خۆی گۆڕی.

 

بانە شیروان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" دوێنێ هەینی پرۆمۆى نوێترین بەرهەمى خۆى بە ناوی (ئەمەوێت) بڵاوەکردەوە، لە گۆرانییە نوێیەکەدا بانە بە ستایلێکى نوێوە دەرکەوتووە و تەواو ستایلی قژی خۆی گۆڕیوە هاوکات بانە  وەک خۆى دەڵێت" گۆرانیەکە هۆنراوەى خۆیەتى، بەنیازە بەزوترین کات بڵاوى بکاتەوە و لە ڕۆژانی ئایندە کاتی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا دەکات".

 

بانە شیروان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١ه، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بەشداری بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو، کە تیایدا توانی لە كەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت، هەروەها بانە یەکێک لە بەرھەمەکانی ماوەیەک پێش ئێستا بە ناوی (بۆچی) بڵاوی کردەوە لە چەناڵی تایبەتی یوتووبی خۆی زیاتر لە ملیۆنێک بینەری تێپەڕاند. 

 








PM:01:01:16/05/2020