ئەمڕۆ خولی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە



ئەمڕۆ شەممە پاش دوو مانگ لە راگیرانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خولی یانەکانی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە.

خولەکە بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت و یارییەکان لە هەفتەی ٢٦ی خولەکەوە دەستپێدەکاتەوە.
هەروەها ئەمڕۆ  ٦ یاری ئەنجام دەدرێت و بەهیزترین یاریش یاری شاڵکەو بروسیا دۆرتمۆند دەبێت و کاتی یارییەکان بەمشێوەیە...

دۆرسلدۆرف-پادرپۆرن4:30
هۆفنهایم- هێرتابەرلین4:30
لایپزیگ- فرایبۆرگ4:30
ئۆگسبۆرگ- وڵفسبۆرگ 4:30
بروسیا دۆرتمۆند- شاڵکە4:30
ئینتراخت فرانکفۆرت- بروسیا مونشن گلادباخ4:30


ئه‌م بابه‌ته ‌273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:54:16/05/2020