کیلینی رامۆس بە باشترین بەرگریکاری جیهان دەزانێت


جۆرجیۆ کیلینی ئیتاڵی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید بە باشترینی جیهان ناودەبات و دەڵێت ئەو یاریزانە زۆر تایبەتمەندی تێدایە.
لە نوێترین لێدوانیدا کیلینی دەڵێت" ئەو باشترینی جیهانە لە هەموو رووەکانەوە، ساڵانە ٨ تا ١٠ گۆڵ دەکات، ئەو سیفەتی وای تێدایە لە هیچ یاریزانێکدا نیە، دەشتوانێت ببێتە بە هێرشبەر".
دەشڵێت" ئەو یەکلاکەرەوەیەو  لە یاری گرنگدا خۆی دەسەلمێنێت.
ئەمە یەکەمجارە کیلینی بە ئاشکرا دان بەوەدا بنێت رامۆس باشترین بەرگریکاری جیهانە.
رامۆس کاپتینی یانەی ریاڵ مەدریدە، دەورێکی گرنگی هەیە لە بردنەوەکانی یانەی شاهانە لە ماوەی رابردوودا.


PM:03:09:16/05/2020