بومەلەرزە ناوچه‌یه‌كی هەرێمی کوردستانی هه‌ژاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان زانیارى لەبارەی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یەکشەممە راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە" كاتژمێر ٣:٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە به كاتی هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٣.٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قوڵایی ١٤ کیلۆمەتر هەرێمی کوردستانی هەژاندوە".
هه‌روه‌ها کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا روونیشیكردووه‌ته‌وه: كه بومەلەرزەکە له دورى ٢٤ کیلۆمەتر له قەزایی چەمچەماڵ و لە دوری ٣٢ کیلۆمەتر لە پارێزگای سلێمانی رویداوه.
AM:08:50:17/05/2020