بەوێنە.. شاتوان بە ستایلێکی بەهارانە دەردەکەوێت
شاتوان عەتا، پێشکەشکاری پێشووی کورد ئایدڵ نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی فانەکانی.
شاتوان عەتا، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش و بە ستایلێکی بەهارانە دەردەکەوێت لە وێنەکاندا، هاوکات شاتوان به بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌كانى كه به جلى كوردییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، جوانى ڕووخسارى هه‌وادارانى سه‌رسام كردووه.
شاتوان عەتا بەر لە دەرکەوتنی لە پرۆگرامی کوردئایدڵ کاری بێژەری نەکردووە و کوردئایدڵ یەکەمین وێستگەی کارکردنی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كه‌ش یه‌كه‌م جار بوو له میدیا كوردییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت بۆیه نازناوێكى بێ سنوورى توانى بۆ خۆى درووست بكات.
شاتوان عه‌تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕێك كرد به ناوى "توانا"، به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانیان به‌جوانترین هاوسه‌رى لاو هه‌ڵبژێردران.
AM:09:24:17/05/2020