لە قەڵادزێ تەرمی پیاوێکی بەساڵاچوو گەیەندرایە نەخۆشخانە

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند" ئێوارەی دوێنێ  تەرمی پیاوێکی بەساڵاچوو گەیەندرایە نەخۆشخانە، کە لە گوندی بنەوشان سەرقاڵی باغداری بووە، کاتێک ویستویەتی پشوو بدات کەوتوەتە ناو حەوزی ئاوەکە و پاشان گیانی لەدەستداوە".
 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە" ئێوارەی دوێنێ شەممە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ح . خ . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٤٨، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" مردنی ئەو هاوڵاتیە لەکاتێکدا بووە لە گوندی بنەوشان سەرقاڵی باغداری بووە، کاتێک ویستویەتی پشوو بدات کەوتۆتە ناو حەوزی ئاوەکە و پاشان گیانی لەدەسداوە".

 

ڕاشیگەیاندووە" بە وتەی کەسوکاری بەڕۆژوو بووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".



AM:09:54:17/05/2020