لە عێراق هەشت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی راگەیەندرا

بەهۆى بەرزبوونەوەى رێژەى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، حکومەتى عێراق هەشت ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

 

لەراگەیەنراوێکدا حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" کە وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتایی کۆرۆنا بەتایبەتیش دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوو بە ئاستێکی مەترسیدار توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، بڕیاردرا بۆ ماوەی هەشت رۆژ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان جێبەجێبکرێت".

 

هاوکات هەر لە بەیانەکەدا حکومەتی عێراق ئاشکراشیکردووە، کە بڕیارەکە لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت و ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانیش بەردەوام دەبێت.

 

بڕیارەکەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە،کە تا ئێستا لەعێراق سێ هەزار و ٢٦٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، هەروەها دوو هەزار و ١٢٦ تووشبووش چاکبونەتەوە.

 
 



AM:11:53:17/05/2020