به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یەک شه‌ممه رایگه‌یاند" چوار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، كۆی چاكبوانی پارێزگاكه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٢٠٨ كه‌س".
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" چوار نەخۆشی تووشبووی دیكە بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەولێر ئەوەشی رونكردەوە، ئەو تووشبوانە پشکنینی یەك لەدوای یەكیان بۆكرا و دواتر رەوانەی ماڵی خۆی كراوەتەوە، بەوەس كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە شارەكە چاكبوونەتەوە گەیشتە ٢٠٨ كەس.