١٢ خۆپیشاندەری دهۆك تا ئێستا ئازاد نەكراون

بەرپرسی گروپی پارێزارانی خۆبەخش لە دهۆک ڕایگەیاند" دادوەر بە پێی ماددەی ٣٠ یاسای خۆپیشاندان وتەی لە ١٢ کەس لە دەستگیرکراوان وەرگرتووە، هەموویان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە ٤٨ کاتژمێر پێش خۆپیشاندانەکە داوای مۆڵەتیان کردووە و وەڵام نەدراونەتەوە". 

خەتاب عومەر، بەرپرسی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆک بە ڕۆژنیوزی وت" ئەمرۆ ۱۲ کەس لە  دەستگیرکراوەکانی دوێنی بەپێی ماددەی ۳٠ لە یاسای خۆپیشاندانی ساڵی ۲٠۱٠ کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەرچووە، وتەیان لێوەرگیرا، ئەوانیش لەوەڵامدا بە دادوەرەکانیان وتووە ' پێش ئەنجامدانی خۆپیشاندان داوای موڵەتمان لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک کردووە، بەڵام دوای زیاتر لە ٤۸ کاتژمێر چاوەڕوانیی وەڵام نەدراینەوە، بۆیە بەپێی یاسا مافمان هەیە خۆپیشاندان ئەنجامبدەین هیچ پێشێلکارییەکی یاساییمان نەکردووە".

خەتاب عومەر ڕاشیگەیاند" لەکاتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەراندا ئەشکەنجە دراون و سوکایەتییان پێکراوە، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی وتە لێیان دووبارە گەڕێندراونەتەوە بۆ زیندان، بۆیە ئێمە داوامان لەسەرۆکی دادگای دهۆک کردووە، کە بەکەفالەت ئازاد بکرێن".

ئەو ١٢ خۆپیشاندەرەی تا ئێستا ئازاد نەكراون:  

١- بەدەل بەرواری - مامۆستا
٢- شڤان بەروشکی – مامۆستای ئاینی
٣- زیاب محمد رەشید – کارمەندی تەندروستی
٤- ئومێد بەروشکی - ڕۆژنامەنووس
٥- مێهڤان سەعید - مامۆستا
٦- ئەکرەم گولی - ڕۆژنامەنووس
٧- ئەحمەد شرنخی - مامۆستا
٨- ماهر سەگڤان - مامۆستا
٩-  غازی نێروەی - هاوڵاتی
١٠- هەوار بەهجەت -  مامۆستا و کوڕە شەهیدە
١١- جابر حسێن - مامۆستا
١٢- بەیار دۆسکی - مامۆستا

PM:10:20:17/05/2020