سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی ده‌نگۆی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره داوایه‌ك ئاراستەی حكومه‌تی هەرێم ده‌كات
فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی ده‌نگۆی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره داوایه‌ك ئاراستەی حكومه‌تی هەرێم و داواکاری گشتی ده‌كات و دەڵێت" پێویستە بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێوست بگرنە بەر".
لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە" هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو ڕوونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕوونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا چوونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیەو پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا".
هاوکات لە کۆتایی بەیانەکەدا فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایی ده‌ده‌نه خه‌ڵکی کوردستان، کە به‌رمه‌بنای کارنامه‌ی پارتی و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو چاکسازی و شه‌فافیه‌ت و ڕاستی، به‌هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌کانی خۆیان ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ڕاستگۆ ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانیان ده‌که‌ن.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
AM:12:10:18/05/2020
"نەبوونی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی هەرێم نییە"
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
بەرەسمی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید یانەکە جێدەهێڵێت
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media