نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ ١٨ ی ئایار لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٣٣ دۆلارو ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. نرخی لە کاتی داخستن بە ٣٢ دۆلارو ٥٠ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەی بازاڕ بە ٣٢ دۆلارو ٧٩ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٣١ دۆلار ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە کاتی داخستن بە ٢٩ دۆلارو ٥٢ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٢٩ دۆلارو ٧١ سەنت بوو.



AM:09:34:18/05/2020