سەرۆکی یۆفا دڵنیایی دەدات


سیڤرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، هەموان دڵنیا دەکاتەوە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان تەواو دەکات.
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەموو یارییەکانی قۆناغی شانزە تەواو بووە و تەنها ٣ یاری ماوە، لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولەکە راگیراوە و تا ئێستا کاتێک بەفەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی دیاری نەکراوە.
لە نوێترین لێدوانیدا سیڤرین دەڵێت" خولی یانە پاڵەوانەکان تەواو دەکەین بە هەرشێوەیەک بێت، پێشبینی ئەوە دەکەین لە مانگی هەشتی داهاتوو کۆتایی بە خولەکە بێت، بەڵام بە بێ ئامادەبوونی هاندەر.
هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یاری کۆتایی خولەکە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا دەکات و نایەوێت مافی میوانداریکردنی ئەو یارییە گەورەیە لەو وڵاتە وەربگرێتەوە.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولە گەورەکانی ئەوروپا راگیراوە و لە ئێستادا تەنها خولی ئەڵمانیا دەستیپێکردووەتەوە، تا ئێستا کاتێک بەرەسمی بۆ گەڕانەوەی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و ئیسپانیا دیاری نەکراوەو خولی فەرەنساش هەڵوەشاوەتەوە.
 


AM:10:08:18/05/2020