سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازل میران دەڵێت " هه‌م جه‌نابی سه‌رۆك هه‌م هه‌موو براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسی ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌كه‌ین".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا فازل میرانی سکرتیری مەکتەبی سیاسی پارتی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی دهۆکەوە وتی " ڕموزی براده‌رانی یه‌كگرتوو له‌ناو خۆپیشانده‌رانی دهۆك-دا هه‌بوو كه ئه‌وه‌مان له‌یه‌كگرتوو پێشبینی نه‌ده‌كرد ".
لە بارەی ئاستەنگەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم و دۆخی ئەم کابینەیەوە، فازل میران دەڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم فاشل نییه وه‌ك خه‌ڵكێك ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن ".
فازل میرانی لەبارەی داهاتەوە دەڵێت "هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری حیزبه‌كانی تر پێشتر ده‌یان وت ئێمه داهاتی ناوخۆیی به‌شی هه‌رێم ده‌كات، من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وانه ئه‌مڕۆ بێن داهاتی نێوخۆیی بژمێرن و كۆی بكه‌نه‌وه ".
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت " من ده‌ڵێم خۆزگه كوردیش ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بووایه با شه‌ش مانگ-یش مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتایه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان هه‌بووایه به‌داهاتی ناوخۆ ده‌مانتوانی مووچه بده‌ین".