ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە و له سەرو ٣٣ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٤ دۆلارو ٥٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەڕێژەی لەسەدا ٦ بەرزبۆتەوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣١ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە بەڕێژەی لەسەدا ٨ بەرزبوەوە.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوت بە گشتی و نەوتی خاوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتایبەتی، دابەزینێكی مێژوییان بەخۆوە بینی و هۆكاری ئەو دابەزینە لە نرخەكاندا گەڕێندرایەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورە بازرگانییەكان.