لە عێراق ١٥٠ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

ئەمڕۆ دووشەممە لە عێراق ١٥٠ كەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ٩٢ كەسیش چاكبوونەوە ٤ كەسیش گیانیان لەدەستدا.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دوایین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی٢٤ كاتژمێری رابردودا ٣ هەزار و ٥٢٠ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای نوێ COVID-19 ئەنجامدراوە و لە ئاکامدا دەرکەوتووە کە ١٥٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون".

 

هەروەها تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشیکردووە: لە رەسافە ٤٥ كەس و لە كەرخ ٤٥ كەس و لە مەدینە توب ٣٠ كەس و لە بەسرە ٧ كەس و لە نەجەف ٣ كەس و لە واست ٣ كەس و لە كەربەلا ٢ كەس و لە موسەنا ٣ كەس و لە دیالە ٢ كەس و لە نەینەوا ١ كەس و لە سلێمانی ٩ كەس توشبوون".

 

ڕاشیگەیاندووە" كە ٩٢ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات ٤ حاڵەتی مردن لە بەغدا تۆماركراون".

 

 



PM:07:08:18/05/2020