فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چەندین شوێنی بادینیان کرد( وێنەکان ببینە )



کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی ناوچەکانی باڵایان و شارەدێی کانی ماسیان لە سنووری بادینان.


سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ناوچەی بادینان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەڤەری بەرواری و باڵایان و شارەدێی کانی ماسی و گوندی دەرگەلێیان کرد.


بەهۆی چڕی بۆردومانەوەکەوە تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لە باخ و مەزرای جوتیاران داوە.
 


PM:07:24:18/05/2020