قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان راگەیەندرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری هاتوچۆی له‌ ٧٢ كاتژمێری رۆژانی جەژن راگەیاند.

 

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیانی ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٢٠ دا هاتوچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە گشت پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر رادەگرێت لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە تا جەژن تەواو دەبێت.

هەروەها لەراگەیەندنەکەدا هاتووە کە گشت مارکێتەکان و نانەواخانەکان ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان رێگەپێدراون بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبێت.



PM:10:53:18/05/2020