لە سلێمانی ١٠ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی دۆخی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند و سلێمانی ١٠ تووشبوونی نوێی هەیە، کە نۆیان لە سلێمانین و یەکێکیان لە بازیان.

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٨٤)



سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٠٤٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٥) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٠٩) لە هەولێر، (١٥٩) لە سلێمانی، (٥١٦) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٨٦٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٢٣) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٨٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٥٩) هەولێر، (٣٠٤) سلێمانی، (٢١١) دهۆك، (١٤) سۆران، دەرەنجام ١٠ تووشبووی نوێ تۆمار کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (١٠) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو تەمانیان (٥٨)، (٤٦)، (٤٤)، (٢٥)، (٢٢)، (٢١) ساڵ و (٢) ئافرەت تەمەنیان (٥٤)، (٢٩) ساڵ و کچێك تەمەن (١٦) ساڵ و کوڕێك تەمەن (١٤) ساڵ، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕایتەوە و حەوت لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی ڕۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە،
وە نۆ تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.


(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦١٤٧١) پشکنین بووە)


3. ئاماری گشتی

 
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤١٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٦) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی ئایاری ٢٠٢٠



PM:11:00:18/05/2020