وێنە.. هێلی لەڤ جلی رەمەزانی داکەند و گەڕایەوە سەر ستایڵی خۆی



خانمە فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هێلی لەڤ، دوای ئەوەی بەبۆنەی رەمەزانەوە ستایڵی گۆڕی و بەشێوەیەکی تایبەتی باڵاپۆشی لەبەردەکرد، ئەو جلانەی گۆڕی و هاتەوە سەر ساتیڵی خۆی.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هێلی لەڤ چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە رەنگی قژ و ساتیڵی خۆی بەتەواوی گۆڕیووەو جلی رەمەزانی لەبەردا نەماوە.

 
خانمە ئەستیرەکانی کوردستان لە ئەکتەرو فاسیۆن و گۆرانیبێژ ژمارەیەکیان نە پێش رەمەزان و لە سەردەمی رەمەزاندا ستایڵی خۆیان نەگۆڕی و بە جلێکی ئاساییەوە دەرکەوتن، بەڵام هێندێکیان لە رەمەزاندا جلە مۆدێلەکانیان فڕێداو باڵاپۆش سەرپۆشیان پۆشی، هەندێکیشیان وەک هێلی لەڤ لە نیوەیدا هاتەوە سەر ساتیڵەکەی خۆی. 


هێلی لەڤ، ناوی هێلین عەبدوڵایە و خەڵكی شاری دهۆکە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و بە دوو کلیپ توانی ناوبانگێکی جیهانی بەدەستبهێنێت و لەدەرەوەی وڵات دەژی.

 


PM:11:54:18/05/2020