١٤٥ پەرلەمانتار داوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان دەکەن

١٤٥ پەرلەمانتار داوایەکی فەرمی پێشکەشی دەستەى سەرۆكايەتيى پەرلەمان دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. 

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/٥/١٨ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواکارییەکی فەرمی واژووکراوی لەلایەن ١٤٥ پەرلەمانتارەوە بەدەست گەیشت بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆبوونەوەی لیژنەکان بەمەستی بەردوامی دان بە کاری یاسادانان و چاودێریکردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیە تەندروستی و ئابووری و سیاسییەکان لەم قۆناغە سەختەی ئێستادا".

 

هاوکات لای خۆشییەوە دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند" لەکۆبوونەوەی داهاتووی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دا ئەو داواکارییەی پەرلەمانتاران تاوتوێ دەکەین و بەلامانەوە گرنگە کە ئەنجومەنی نوێنەران دوای راوێژکردن لەگەڵ شانەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە کاتی کۆبوونەوەیەکان دا بۆ پاراستنی سەلامەتی پەرلەمانتاران، دەست بە کۆبوونەوەکان بکەینەوە بۆ دەرکردنی یاساکان و جێبەجێکردنی ئەرکی رۆژانەی پەرلەمان".



AM:09:58:19/05/2020