ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژێنۆ محەمەد لە فراکسیۆنی یەکێتی دوای ئەوەی لە کۆنگرەی چواردا بووە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کرد.
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۹ی لەبارەی خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەسەر وردەکاری کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەرتی ئابووری و کارگێڕی و تەندروستی کۆبۆوە.
لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا دەست لەکارکێشانەوەی ( ژینۆ محەمەد ئیسماعیل) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەکۆی
٢٣ دەنگ واتە هەموو دەنگی ئامادەبووان، دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.