رۆژنامەنووسێكی تری (چین) بێسەروشوێن كرا


پارێزەر و رۆژنامەنووسی چین لە شاری ‌وۆهان -ی كەرتی هێبی، لەسەر بڵاوكردنەوەیەكی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە داوای مافی خەڵك و دارایی خەڵك دەكات، ماوەی 4 رۆژە بێسەروو شوێنە.

بەپێی هەواڵێكی زە ساوس چاینە مۆرنین پۆست، تشانگ ژانگ – 37 ساڵ، نووسەر و رۆژنامەنووس و پێشتریش كاری پارێزەری كردووە لە رۆژی 15ی ئایار-ەوە دەستگیركراوە، دایك و باوكی تەنیا ئەوەندە ئەزانن كە دەڵێن كچەكەیان لە سەنتەری دەستبەسەركردن لە ژێر چارەسەری پزیشكیدایە.

رۆژنامەی زە ساوس چاینە مۆرنین پۆست ویستوویەتی لێدوانی زیاتر لە دایك و باوكی ژانگ وەرگرێت، بەڵام ئامادەنەبوون قسەبكەن، چونكە پێشتر دایك و باوكی ئەو سێ رۆژنامەنووسەی لە وۆهان دەستگیركران، و بۆ میدیاكان دوواون، سزادراون.

بەپێی هەواڵەكە ژانگ لە سەنتەری دەستگیركردنی ناوچەی شەنگهای بودنگ -ی نوێ، بەتۆمەتی “ئەیەوێت پشێوی بنێتەوە دژی دەسەڵاتی چین” دەستبەسەرە. كە ئەمەش تۆمەتێكی سەرسوڕهێنەرە، زۆربەی ئەوانەی كە رەخنە دەگرن، بەم ماددەیە دەستگیر دەكرێن.

ژانگ رۆژانە لە رێگەی توینەر و یوتوب-ەوە كە چین قەدەغەی كردووە زۆربەی وتارەكانی خۆی بڵاودەكردەوە، وێرای ئەو وتارانەی لەپێگەی (چاینە مۆرنین) بڵاویدەكردنەوە.

لە دواهەمین گرتەی ڤیدیۆ-دا كە رۆژی 13ی ئایار بڵاویكردەوە، باس لەوە دەكات كە چین شكستی هێناوە لە كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە و شەش مانگە خەڵكی بێكار كردووە.

بەپێی رۆژنامەی زە دیترۆیت-ی رۆژی 19ی ئایار كە راپۆرتێكی لەسەر هەموو ئەو كەسانە كردووە كە لە ۆوهان بێشەروشوێنن، تێدا نوسیویەتی: ” ژانگ دەڵێت: چین نەیتوانیوە ژیانی خەڵك لەماوەی ئەو چوار مانگە دابینبكات كە لە ژێر كۆرەنتینەدا بوون، لەو ماوەیەدا وێرای ئەوەی ترس لە ڤایرۆسەكە، هیچ هاوكارییەكی ماددی و مووچەی بۆ ئەوانە دابیننەكرد كە بێ مووچەبوون”.

زە دیترۆیت نووسیویەتی جگە لە ژانگ، سێ رۆژنامەنووسی تر بێسەروو شوێنكران، كە دوانیان تا ئێستا دیار نین، تەنیا (لیو ژیو) نەبێت دوای دوو مانگ لە كۆتایی مانگی نیسان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتووە و رایگەیاند كە زیندووە.

كاتێك دایك و باوكی ژانگ، هەواڵی كچەكەیان لە هێزە ئەمنییەكانی وۆهان پرسیوە ئەوان وەهایان وەڵامداونەتەوە كە كچەكەیان بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی سەنتەری دەستگیركراوان كردووە تا پشوو بدات و لە رووی دەروونییەوە باش بێت.

هەروەها بەپێی رۆژنامەی زە ساوس چاینە مۆرنین پۆست رۆژی 16ی شوبات لەسەر گەرمی كۆرۆنا ڤایرۆس، ژانگ وتارێكی بڵاوكردۆتەوە لە ژێر ناوی “وزەی ئەرێنی”. لەسەر ئەو وتارەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی حزبی شیوعی چین-ەوە ئاگاداركراوەتەوە.

هاورێكانی باس لەوەدەكەن لەو وتارەدا باسی زۆرەملێی هێزە ئەمنییەكانی وۆهان-ی كردووە كە چۆن خەڵكیان بەناوی كۆرەنتینەوە زیندانی كردووە لە ماڵەكانیان بەبێ نان و ئاو تا مردوون لەژوورەوە.

لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە چین باس لەوەدەكەن دەشێت ژانگ بەتۆمەتی تاوان دژی دەسەڵات سزا بدرێت كە سزاكەی لانی كەم 5 ساڵ زیندانییە.

بەپێی راپۆرتێكی زە نیویۆرك تایمز چاودێرانی حكومەتی چین بەشێوەیەكی بێئەندازە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی حزب و چاودێری تۆڕە كۆمەڵایەتی و رۆژنامەكان دەكەن، دەشڵێت ئەم دۆخە لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە زۆر زیادیكردووە.

PM:08:10:19/05/2020