ڤیدیۆ.. یارجان بە عەزی بوکێنی دەرکەوتەوە


شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین ڤیدیۆی خۆی بە جلی بوکێنی بڵاوکردەوە.

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین ڤیدیۆی خۆی بۆ جاری دوووەم بە عەزی بوکێنی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یارجان تەواو جیاوازو سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و کە سەرنجی هەندێک لەفانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشێت.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.

ھەروەھا مەراسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کە لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچوو بەبەشداری کاندیدانی وڵاتانی ئاسیا لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا خانمێکی فلیپینی بە ناوی "کەیشا چوا" توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دوو ھاوەڵیشی بۆ دیاریکرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشوور بوو، ھاوەڵی خەڵکی ڤێتنام بوو.

PM:10:09:19/05/2020