نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی ئایار نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەبەراورد بە رۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند: 

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٧٠٠ دینار. رۆژی دوو شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار دینار بوو، دوێنێ سێ شەممە بە ١٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٩ هەزار دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ١٠٠ دینار.



AM:10:06:20/05/2020