حیزبەکانی رۆژئاوای کوردستان یەکیان گرت

لەژێر دروشمی یەکێتی نەتەوەیی لە رۆژئاوای کوردستان، پارت و بزوتنەوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردیان پێکهێنا.

 
میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە"٢٥ پارت و بزوتنەوەی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی خەباتەکانیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد، بگەیننە قۆناغێکی نوێ، چەترێکیان بەناوی "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" دامەزراند.


لەسەر ئەرک و چۆنییەتی کارکردنیان ئەو پارتانە لەژێر ناوی "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد"، ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.


لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: بەهۆی ئەو دۆخە هەستیارەی لە سوریا و ناوچەکە بە گشتی تێدەپەڕێت، هەروەها بەهۆی گرنگیی چاوپێکەوتن لەنێوان پارتە سیاسیی و هێزە کوردییەکان و بۆ سەرخستنی دەستپێشخەریی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر یەکڕێزیی کورد و یەکخستنی هەڵویستی سیاسیی کورد لە ڕۆژژئاوای کوردستاندا، ئێمە پارتە سیاسییەکانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی و هەندێک لە پارتەکانی دەرەوەی خۆبەڕیوبەری، ڕۆژی ١٨ی ٥ی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەیەکمان کرد و ئەو بڕیارانەماندا:


- لەژێر ناوی "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد"، خەباتی هاوبەش بەڕێوەدەبەین و بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونەکانی ئێستا لەسەر یەکڕێزی کورد دەکەین و ئەم کارەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو نوێنەرایەتییە نوێیەی دامەزراوە.

ناوی پارتەکان:

 

ناو "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" بریتین لە:


پارتی ئاشتی و دیموکراسی کوردستان


پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە


کۆنگرەی ستار


پارتی دیموکراتی کوردی سوریا  (P.D.K.S)


پارتی سەوزی کوردستان


پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا


پارتی چەپی کورد لە سوریا


پارتی لیبراڵی کوردستان


پارتی برایەتی کوردستان (PBK)


پارتی نیشتمانی کورد لە سوریا


پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان


بزوتنەوەی نۆژەنی کوردستان- سوریا


پارتی تێکۆشینی دیموکرات


پارتی ئازادی کوردستانی ئازاد


پارتی یەکێتی نیشتمانی ئازاد- ڕۆژئاوا


پارتی کۆماری کوردستانی- سوریا


بزوتنەوەی چاکسازی- سوریا


پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP)


پارتی ڕۆژی دیموکراتی لە سوریا


شەپۆلی پێشەڕۆژی کوردستان


پارتی دیموکراتی کوردستانی- سوری


یەکێتی کرێکارانی کوردستان (YKK)


پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی کوردستانی


پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتی کورد لە سوریا


پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا- پارتی

 

 

 



PM:12:55:20/05/2020