نەخۆشخانەى شۆڕش لە سلێمانى کەرەنتین کرا

سێ كارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەكە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر کەرەنتین کرا.

 

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی راگەیاند" سێ کارمەندی نەخۆشخانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە بریاریانداوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر نەخۆشخانەکە کەرەنتین بکەن".

 

ئەمە دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونى حەوت کەسى دیکەى بە کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.




PM:01:20:20/05/2020