حكومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد

حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار دا بۆ هەرێمی کوردستان.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/20 حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێکی ئەو بڕە بودجەیەی کە پێشتر بۆ مووچە دەینارد".

ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی چوار سەد ملیار دینارە. کە پەنجا و دوو ملیاری کەمترە لەو بڕەی پێشتر بۆ مووچە دەنێردرا".

 

پێشتر بە بڕیارێكی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە و تائێستا مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە رەوانە نەكراوە.

 


PM:02:03:20/05/2020