ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه‌، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیاری نوێی بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، دوا بەدوای بە بەیانی ژمارە(35)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2020.5.18 سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپىرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ ڕاگرتن و قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

دووەم/ داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتییان ڕێگە پێدراوبوون. جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.

سێیەم/ داخستنی سەرجەم ته‌كییه‌ و خانەقا و شوێنە ئاینیەکان.

چوارەم/ هه‌موو جۆرە دانشتن و گردبوونەوەیەک و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەک و قەرەبالغیەک قەدەغەیە.

پێنجەم/ داخستنی سەرجەم پارک و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.

شەشەم/ ڕێگە دەدرێت بەهاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.



PM:05:32:20/05/2020