کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەربەرهێنان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەربەهێنان بەڕێوەچوو و تێدا سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند" هەوڵدەدەن سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بکەن".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا" حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات، بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت".

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهینان کرا، کە بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی، جەختیش لەوە کرایەوە، پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێم و بەرژەوەندی گشتی بێت.




PM:07:15:20/05/2020