دادوەرێک پێنج کەسی خێزانەکەی دەکوژێت

لە پارێزگای زیقار ئەمڕۆ چوار شەممە دادوەرێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت.
ماڵپەڕی حورەی عێراقی بڵاویکردەوە " دادەورێکی دانیشتوی پارێزگای زیقار، لە ڕێگای تفەنگەوە دەستڕێژی گولـلە لە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کردووە".


ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی هێرشی ئەو دادوەرەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداو سیانی دیکەشی بریندار کردووە.


هۆکاری ئەو ردووداوە وەک ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کێشەی خێزانی لەنێوان دادوەرەکە و هاوسەرەکەیدا هەبوە.

 
لەو رووداوەدا جگە لەدادوەرەکە ئامۆزایەکیشی بەشداری تاوانەکەی کردووەو بەهەردووکیان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکی خێزانەکەی، دوای دروستبونی دەمەقاڵی لەنێوانیاندا، دادوەرەکە دەستڕێژی گولـلەی لێکردون.




PM:09:15:20/05/2020