به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هەینی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێنێتەوە، هاوکات لە هەندێک ناوچەش کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت.