وەزارەتی ئەوقاف: لە رۆژانی جەژندا دەرگای مزگەوتەکان ناکرێنەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە چوارچێوەی رێككارەكانی خۆپارێزی و پێشنیارەکانی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم، لە رۆژانی جەژندا دەرگای مزگەوتەكان ناكرێنەوە".

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف پابەند دەبین بە هەر رێككارێك كە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەگیرێتە بەر، لەو چوارچێوەیەشدا پابەند دەبین بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری كە لە رۆژانی جەژن و بۆ ماوەی ٧٢ كاتژمێر بڕیاری لەسەردراوە". 

سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە رۆژانی جەژن بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە پارێزگاكان ئاماژەی بەوەکرد" ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف پابەندین بە بڕیارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە بەناچاری دەبێت دەرگای مزگەوتەكان بە داخراوی لە رۆژانی جەژن بمێننەوە".




PM:12:29:21/05/2020