حکومەتی هەرێم پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند کە لە یەک شەممەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی هەفتەکە.
د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" لە رۆژی یەک شەممەوە پشووی جەژن دەستپیدەکات و تا پێنج شەممەش پشووی جەژنی رەمەزانە".( واتە تێکڕای هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە).
وتەبێژی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی جەژنیشی لە هاوڵاتیان کوردستان کرد.
راگەیەندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمهزانهوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له رۆژی یهكهشهممهوه ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له رۆژانی جه‌ژندا، له پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٥/٢١