سەرکردایەتی پارتی لەهەولێر وەڵامی ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەداتەوەو دەڵێن" لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە سەر یەکێتی هەژمار ناکەین".
لە وەڵامێکدا بۆ قسەکانی ئارێز عەبدوڵا، سەرکردایەتی پارتی لەهەولێر رایگەیاند"لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربارەی خۆپیشاندان و تێکدانی ئارامی هەولێر جێگەی هەڵوێستە لە سەرکردنە، کە ئارێز دەبێ ئەو راستیە بزانێت هەولێر هێندە ئاسان نییە تا ئارێز و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە بتوانن ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیانی هەولێر تێک بدەن ".
لەو راگەیەندانەدا هاتووە "بە درێژایی مێژوو هەولێر شاری ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن بووە . ئێستاش ناوەندی بڕیاری سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی حکومەتی کوردستان و شاری شەهیدانە . هەرگیز تەختی حکومەتی کوردستان بە ئارێزەکان نارووخێت" پارتی یەو قسانەی ئارێز عەبدوڵا لەسەر یەکیتی هەژمار دەکەن و بەرای ئەواننی دەزانن و دەڵێن "ئێمە لە سەرکردایەتی هەولێر قسە و لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە سەر یەکێتی هەژمار ناکەین" .
دەربارەی خۆپیشاندان لە هەولێر، وەک ئارێز عەبدوڵا ئاماژەی بۆ کردبوو کە ئەگەر یەکێتی خۆپیشاندان سازبکات لەهەولێری پایتەخت دەیکات ، پارتی دەڵێت" خۆپیشاندان و داوای خەڵک بە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانین و بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆپیشاندان حکومەتی کوردستان ڕێکارەکانی مۆلەت وەرگرتنی دیاریکردوە و خەڵکی هەولێر پێویستی بە ئارێز نییە.
لەە کۆتایی راگەیاندنەکەدا، سەرکردایەتی پارتی لە هەولێر دەڵێن "بەڵام بە ئارێز عبدالله و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە دەڵێین گەر زۆرتان مەبەستە و دەتوانن حکومەتی کوردستان بروخێنن فەرموون شانسی خۆت و هاوفکرەکانت تاقی بکەوە تا بزانیت هەولێر و هەولێرییەکان چۆن وەڵامێکت دەدەنەوە" .