وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی رادەستکردنەوە دەستگیرکراوەکانی داعش لەلایەن یەکێتیەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی رادەستکردنەوەی ١٧٠ دەستگیرکراوی داعش لەسلێمانی لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە پارێزگاری کەرکوک، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت " ئاگاداری ئەو رادەستکردنەوەیە نییە".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووه‌: "به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ له‌كاتی گرتن و نه‌ له‌ كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ نه‌بووه‌".


هه‌روه‌ها هاتووه‌: "بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان رێكار و میكانیزمی خۆی هه‌یه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌ یاسا و رێنمایی رێكخراوون و بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ به‌ده‌ر له‌م میكانیزمانه‌ ئه‌نجامدراوه‌".
 


PM:07:10:21/05/2020