کەکوک.. پێنج رۆژ قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرا

لە کەرکوک بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیەند کە لە ٢٣ی ئایارەوە دەستپێدەكات و تاوەكو ٢٨ی ئایار بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی نوسراوێكی پارێزگای كەركوك ، ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری كەركوك راگەیەنرا.

 

لەو نوسراوەی پارێزگای كەركوكدا هاتووە" لە كاتژمێر ١٢ـی شەوی شەممە ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٠ـەوە دەست پێدەكات تاوەكو پێنج شەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت".

 

هەر بەپێی نوسراوەكەیش لە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٠ دەوامی فەرمانگەكانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە .



PM:07:23:21/05/2020