دوو توشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبونەوە

تەندروستی هەولێر رایگەیاند" دوو توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیرە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە.

روونیشیکردەوە: پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەک بۆ ئەو دوو تووشبووە کراوە تا لەدواجاردا ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیار دراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر راشیگەیاند" کۆی گشتی چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەولێر، گەیشتۆتە  ٢١٠ کەس".



PM:07:50:21/05/2020