وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا".
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
لەبارەی تووشبووەکان تەندروستی هەرێم دەڵێت" تووشبووەکان پێکهاتوون لە سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ".
ئاماژەی بەوەشکردووە" سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکراون".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راشیگەیاندووە" سەرجەم تووشبووەکان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".