ڤیدیۆ.. دێرێ ئارام گۆرانییەکی تایبەت دەڵێتەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد دێرێ ئارام گۆرانییەکی تایبەتی ماملێ دەڵێتەوە. 

 

خانمە گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی "دێرێ ئارام" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دێرێ گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمەدی ماملێ) دەڵێتەوە. 

 

دێرێ ئارام کچی شێوەکاری ناسراوی شاری سلێمانی (ئارام عەلی)یە، لە شاری سلێمانی لە دایکبووەو تەمەنی ١٩ ساڵە و ئێستاش خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە.

 

سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ دووساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات گۆرانی (دوور مەبە) نوێترین بەرهەمی ئەم خانمە گۆرانیبێژە بوو کە لە ماوەی ڕابردوودا بڵاویکردەوە. 



PM:10:36:21/05/2020